لەگەڵ زیاتر نزیکبوونەوە لە جەژن، خواست لەسەر نرخی فستق زیاد دەکات و لە ئێستادا لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەر جۆرێک لە فستق نرخەکەی ٢ هەزار دینار بەرز بوەتەوە.
سێ شەممە، ٢٦ ئایار ٢٠٢٦، بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا نرخی کیلۆیەک فستق کە پێشتر بە ١٦ هەزار دینار بوو، ئێستا بووە بە ١٨ هەزار دینار، وە ئەو فستقەی لە ماوەی رابردوودا بە ١٨ هەزار دینار بوو هەر کیلۆیەکی ئێستا بووە بە ٢٠ هەزار دینار، وە نرخی ئەم بەرهەمەش لە بازاڕدا کاتێک فرۆشتگاکان دەیکڕن بە کۆ بۆ هەر کیلۆیەکی ١٧ هەزار دینارە.
سەبارەت بە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، پێشتر هەرێمی کوردستان لە شەش وڵاتی وەک (ئەمریکا، ئێران، سوریا، تورکیا، ئۆزبەکستان و قیرغستان) فستقی هاوردە دەکرد، بەڵام ئەمساڵ تەنیا لە ئێران و ئەمریکاوە هاوردە دەکرێت.