سبەی گەرمترین رۆژی مانگی ئایار دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گەشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات دووەم رۆژی جەژن کە سبەی پێج شەممە دەکات گەرمترین رۆژی مانگی ئایار بێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. 

پلەکانی گەرما ١-٢ پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ گەرمتر دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٣ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٢٨ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢١ پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٣١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٢ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٣٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٧ پلەی سیلیزی

سبەی پێنج شەممە کەشوهەوا، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەوردەبێت لە گەڵ ئەگەری بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا، سبەی گەرمترین رۆژی مانگی ئایار دەبێت و پلەکانی گەرما ٢تا ٣ پلە بەرزتر دەبنەوە لە پلەکانی ئەمرۆ.

رۆژی هەینی پێشبینی دەکرێ تۆزکە زیاتر بێت بەتایبەت لە ناوچەکانی کەرکووک و گەرمیان، بەڵام پلەکانی گەرما بە ٢تا٣ پلەی سیلیزی ڕوو لە دابەزین بکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٦ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣١ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٣پلەی سیلیزی 
سلێمانی: ٣٤ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٥ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٥ پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: ٣٥ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی




AM:10:45:27/05/2026