پارێزگای هەولێر نوسراوێکی سەبارەت بە تۆمارکردنی ریکۆردێکی نوێ لە کتێبی گینس بڵاوکردەوە، بە دروستکردنی گەورەترین شیشی گەس لە جیهاندا.
پێنج شەممە، ٢٨ ئایار ٢٠٢٦، لە نوسراوەکەدا هاتووە "شاری هەولێر ریکۆردێکی نوێی جیهانی بە دروسکردنی گەورەترین شیشی گەس لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کرد، کە بە فەرمی ناوی خۆی لە کتێبی پێوانەیی گینسدا نووسییەوە".
شیشە گەسەکە کێشی ٢ تۆن و ٦٧٢ کیلۆگرام ئامادەکرا، بەمەش شاری هەولێر توانی ئەو ریکۆردە جیهانییەی پێشوو بشکێنێت کە لە کتێبی گینسدا بە ناوی چێشتخانەیەکی وڵاتی تورکیاوە تۆمارکرابوو.
دوای تەواوبوونی پڕۆسەی برژاندنی گۆشتەکە ، بە هاوکاری رێکخراوی 'دەستی کوردستانی مرۆیی'، زیاتر لە ٤ هەزار لەفەی گەس ئامادەکرا و بە شێوەی بەخشین دابەشکرا بەسەر دامودەزگا خزمەتگوزارییەکان، خانەی بێسەرپەرشتان و نەخۆشخانەی دەروونی لە شاری هەولێر.