مەسعود بارزانی رایگەیاند كوردستان به شێوه‌یه‌كی فیعلی له كۆبانێ هه‌تا خانه‌قین له‌گه‌ڵ تیرۆردا له‌شه‌ڕێكی قورسدایه و خۆڕاگریی و ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له‌م شه‌ڕه‌دا به‌رز نرخاند.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 11ـی 1ـی 2015 له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی(ماوە بۆ درێژكراوە)ی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له پیتێر ماورێر سه‌رۆكی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ڕاگه‌یاند كه ڕێكخراوی خاچی سوور به‌نیازه چالاكییه‌كانی خۆی له ناوچه پڕكێشه‌كانی جیهان فراوانتر بكات به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه تازه‌كان بگونجێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی فراوانبوونی چالاكییه‌كانی ڕێكخراوی خاچی سوور كرد له گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆڤی بۆ ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد و ئه‌وه‌شی به بارزانی ڕاگه‌یاند كه ڕێكخراوی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌یه له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه ئازادكراوه‌كان یارمه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بدات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆكی كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ئاسانكاری و هاوكاریی گرتووخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌رز نرخاندووه له كاتی سه‌ردانی نوێنه‌ر و چاودێره‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان بۆ گرتووخانه‌كانی هه‌رێم.
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی ڕایگه‌یاند: كه بۆ كوردستان جێگه‌ی شانازییه بووه‌ته په‌ناگه‌ی ئاواره و نه‌ته‌وه و ئایینه جیاوازه‌كان و حكوومه‌تی هه‌رێم به‌هه‌موو توانایه‌ك یارمه‌تیی ئاواره‌كان ده‌دات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئاواره‌كان و قه‌باره‌ی كاره‌ساته‌كه ئه‌ركی یارمه‌تیدان له ئاستی تواناكانی هه‌رێم چووه‌ته‌ده‌ر و كوردستان پێشوازی له هه‌ر لایه‌نێك ده‌كات كه یارمه‌تیی پێشكه‌شی ئاواره‌كان بكات.
بارزانی وێڕای ئاماژه‌دان به هۆكار و سه‌ره‌تاكانی ده‌ركه‌وتنی داعش و كه‌وتنی موسڵ و به‌هێزبوونیان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه كوردستان ئاسته‌نگێكی گه‌وره بوو له‌به‌رانبه‌ر فراوانبوونی تیرۆر و بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له گه‌شه و پێشكه‌وتنی كوردستان بگرن و به‌هۆی هێزه‌وه خاكی كوردستانیش داگیر بكه‌ن، په‌لاماری كوردستانیاندا، به‌ڵام هه‌رگیز پێشبینیی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌كرد گه‌لی كوردستان و پێشمه‌رگه به‌مشێوه‌یه ڕووبه‌ڕوویان ببنه‌وه و دۆستانی گه‌لی كوردستانیش یارمه‌تیی پێشمه‌رگه بده‌ن.
بارزانی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا هێمای به‌وه‌دا كه داعش چه‌ك و ئیمكانیاتی دوو ده‌وڵه‌تی له‌به‌رده‌سته و له ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆرن و دژی هه‌موو به‌هاكانن و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر هه‌موو جیهان بۆیه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنیان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه و ته‌نیا به لایه‌نێك ناكرێت.
بارزانی ئه‌وه‌شی باسكرد كه كوردستان به شێوه‌یه‌كی فیعلی له كۆبانێ هه‌تا خانه‌قین له‌گه‌ڵ تیرۆردا له‌شه‌ڕێكی قورسدایه و خۆڕاگریی و ڕۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی له‌م شه‌ڕه‌دا به‌رز نرخاند.