جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی
کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی پێشوەختە رایگەیاند، یەکێتی هەم
بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ و هەم بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ئامادەیە.
قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان لە بەشێکی
دیکەی وتەکانیدا ڕایگەیاند، یەکێتى ئامادەیە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتى بە مەبەستى
گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانى حکومەت، دەشڵێت، هەر بابەتێک دەربازمان بکات لەم چەقبەستوییە
یەکێتى بەچارەسەرى دەبینێت، بەڵام ئاسانترین چارەسەر ئەوەیە یەکێتى و پارتى کۆببنەوە
و ڕێکبکەون.
قوباد تاڵەبانی، لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی
کوردستان ڕایگەیاند، "لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتداین".
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەش
وتی، " ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە".
وتیشى، کێشە ئەنجامدانى کۆبوونەوە نییە بەڵکو پێویستە لایەنەکان
لەوە تێبگەن کە ئەم حکومەتەى پێک دێت پێویستى بەهاوبەشى و پێکەوەکارکردن و پێکەوەژیانە.
ناوبراو جەختدەکاتەوە، هەرکاتێک دیاریی بکرێت بۆ کۆبوونەوە،
حیزبەکەى ئامادەیە و بەڕێزەوە لە دەستپێشخەرییەکەى مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین ئەمیندارى
گشتیی یەکگرتوو دەڕوانن.