راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی، راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی بوتڵی گازی ماڵان و دەڵێت " لیژنە هاوبەشەکان دڵنیایی دەدەنە هاولاتیان کە کێشەی کەمی گازی ماڵان نەماوە و پێویست بە وەرگرتنی فۆڕم ناکات ".
یەک شەممە، ٣١ ئایار ٢٠٢٦، عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "بڕی پێویستی گازی ماڵان بەردەستە و هاوڵاتیان دەتوانن لە هەر شوێن و کاتێکدا بتڵەکانیان پڕبکەنەوەو مەرجی وەرگرتنی کۆبونی خۆراکیش نەماوە".
لەبارەی نرخی هەر بوتڵێک گاز عومەر عەبدوڵا وتی "نرخی هەر بتڵێک بە ٨ هەزار و ٥٠٠ دینار و لەکاتی وەرگرتنی پارەی زیاتر لەلایەن وەکیلەکانەوە، هاولاتیان دەتوانن لە ڕێگەی ژمارەی سکاڵاوە ٠٧٧٠٨٦٧٧٧٧٧ سکاڵا بکەن و ڕێکاری یاسایی لەگەڵ سەرپێچیکاران دەگرینە بەر".
دوای ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ و لەگەڵ دەستپێکی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران کێشەی کەمی و بەرزبونەوەی نرخی سوتەمەنی لە هەرێمی کوردستان دروستبوو.