له‌سه‌ر دواکه‌وتنی مووچه‌ی دوو مانگ فه‌رمانبه‌ران و لێدوانی دوێنێ وته‌بێژی حکومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی خۆپیشاندانه.
فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی رۆشنبیری سلێمانی ده‌ستیان به خۆپیشاندان کردووه‌و رێگای هاتوچۆی سه‌ره‌کی گردی (رعایه‌یا‌ن) گرتووه‌و داوا ده‌که‌ن وته‌بێژی حکومه‌تی دوای لێبوردن بکات له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی دوێنێ له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگه‌کانی 11و 12 -2014 بڵاویکرده‌وه، هه‌روه‌ها داوا ده‌که‌ن به‌زووترین کات ئه‌و مووچه که‌ڵله‌كه کراوانه‌یان پێ بدریت که سێ مانگه حکومه‌ت سه‌رفی نه‌کردووه.
فه‌مانبه‌ر، سپارده جه‌مال له‌لێدوانێکی تایبه‌تدا به سپی میدیای راگه‌یاند" له‌بری ئه‌وه‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت سوپاسی فه‌رمانبه‌رانی خه‌ڵکی کوردستان بکات که سێ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌ق به‌خۆی ده‌دات بێ ڕیزیمان پێ بکات، کاتێک بێ باکانه ده‌ڵێت" که‌ی حکومه‌ت پاره‌ی هه‌بوو مووچه‌ی مانگی 11 و 12 ده‌دات".
ئه‌و ده‌لێت فه‌رمانبه‌رانی کوردستان له جیاتی ئه‌وه‌ی رێز له خۆبوورده‌ییان بگیرێت، که‌چی بێ منه‌ت وته‌بێژی حکومه‌ت ئه‌م لێدانانه ده‌دات.
فه‌رمانبه‌رانی رۆشنبیری سلیمانی که زیاتر له 200 فه‌رمانبه‌ر ده‌بن رایده‌گه‌یه‌نن به‌رده‌وام ده‌بن له خۆپیشاندان تا وته‌بێژی حکومه‌ت سه‌فین دزه‌یی داوای لێبوردنیان لێ ده‌کات و هاوکات مووچه‌کانیان ده‌درێتی.
دوێنێ وته‌بێژی حکومه‌ت دوو لێدوانی له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیدا بڵاوکرایه‌وه، که یه‌کێکیان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌کرد که که‌ی حکومه‌ت پاره‌ی هه‌بوو مووچه‌ی دوو مانگی کۆتایی 2014 ده‌دات، دواتر له لێدوانێکی تردا که‌وه‌ک پاشگه‌زبوونه‌وه له لیدوانه‌که‌ی پێشوو ده‌رکه‌وت، باس له‌وه ده‌کات که بزووترین کات مووچه ده‌درێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش یه‌که‌م وه‌زاره‌ته.