سێ فه‌رمانگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له سلێمانی به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌وه خۆپیشاندان ده‌که‌ن و پێشبینی ده‌کرێت رۆژانی داهاتوو به‌رفراوان تر بێت.
له سلێمانی له دژی لێدوانه‌که‌ی وته‌بێژی حکومه‌ت و له پێناو گوشار دروستکردن له‌سه‌ر حکومه‌ت تا مووچه‌ی مانگه‌کانی 11و 12-2014 یان پێ بدرێت، فه‌رمانگه‌کانی (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده، به‌شی فرۆشتنی وزه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری) خۆپیشاندان و مانگرتنیان ده‌ستپێکرد.
له‌گه‌ڵ دواکه‌وتنی مووچه و ده‌ستنیشان نه‌کردنی رۆژێک بۆ پێدانی ئه‌و مووچه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی فه‌رمانبه‌ران لای حکومه‌ت و لێدوانه‌که‌ی رۆژی 11-1 وته‌بێژی حکومه‌ت، پێشبینی ده‌کرێت رۆژانی داهاتوو ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌رفراوان تر بن.