پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم دابەش دەکرێت

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ئاشکرایدەکات رۆژی سێشەممە لە مەراسیمێکی تایبەتدا، چەکی پارەی ٢٢٠ جوتیاری سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.

دووشەممە ١ی حوزەیران، نەوزاد شێخ کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، ئەو جووتیارانەی لە ساڵی ٢٠١٥ گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردبوو بەڵام تاوەکو ئێستا پارەی گەنمەکەیان وەرنەگرتووە، سبەی سێشەممە چەکی پارەی گەنمەکانیان رادەست دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕی ئەو پارەیەی کە مابووەوە نزیکەی یەک ملیار دیناری عێراقییە، کە دوای هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی بازرگانی، توانرا ئەم بڕە پارەیە بۆ جووتیاران بگێڕدرێتەوە.




PM:10:21:01/06/2026