کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.

بە پێی ئەو پێشبینییە ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ی حوزەیران ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان، هەندێ جار دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و زاخۆ.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (١-٣) پلەی سیلیزی.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ:

هەولێر: ٣٦ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٦ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٥ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٦ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٢ پلەی سیلیزی

سبەینێ پێنچشەممە ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. ئاراستەی با / باکووری ڕۆژئاوا دەبێت. خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند (١٠-٢٠) کم/ک. پلەکانی گەرما / نزیک دەبیتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٤ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٧ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٧ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٤٣ پلەی سیلیزی




AM:10:23:03/06/2026