سێ حیزبی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لێدوانێکی هاوبەشدا بۆ کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ هەواڵێکی میدیای ئیسرائیل رەت دەکەنەوە کە گوایە ئیسرائیل "دوای دەست بەسەراگرتنی چەکەکانی حیزبوڵا، دەدرێنە حزبە کوردیە نەیارەکانی ئێران".
پێنج شەممە، ٤ حوزەیران ٢٠٢٦، ڕێبەرانی هەریەک لە حیزبەکانی کۆمەڵە، دیموکرات و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، عەبدوڵڵا موهتەدی، خالید عەزیزی و ڕەزا کەعبی، جەختیان کردەوە کە هیچ جۆرە چەکێکیان لە ئیسرائیل یان ئەمریکا وەرنەگرتووە و هەر هەواڵێک لەو بارەیەوە بە ناڕاست و بێ بنەما وەسف دەکەن.
میدیای ئیسرائیلی (وای نێت) ئاشکرای کرد کە دەزگای مۆساد پڕۆژەیەکی هەبووە بۆ گواستنەوەی ئەو چەکانەی لە حەماس و حیزبوڵڵا وەک غەنیمەت دەستی بەسەردا گرتووە بۆ حزبە کوردییەکانی نەیاری کۆماری ئیسلامی ئێران، وەک بەشێک لە پلانێکی فراوانتر بۆ ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئێران.