سبەی پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە و ئاسمان دەبێتە پەڵەهەور

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند'' سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.''

کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرهەڵات دەبێت و خێراییەکەشی بە مامناوەندی لە نێوان (١٠ - ٢٠) کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هاوکات مەودای بینین لە نێوان (٨ - ١٠) کم دەبێت.

بۆ سبەی شەممە، ئاسمانی هەرێم لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت. پلەکانی گەرماش بە (١ - ٢) پلەی سیلیزی بەراورد بە پلەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە. سەبارەت بە با و مەودای بینین، خێرایی با بە مامناوەندی (١٠ - ٢٠) کم/ک و ئاراستەکەشی بە باکووری خۆرهەڵات دەمێنێتەوە، و مەودای بینینیش وەک خۆی لە نێوان (٨ - ١٠) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی 





AM:10:42:05/06/2026