بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و ڕێکخستنی داهاتە نانەوتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی ڕاپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سنوورەکە (لە ٣٠ی ٥ تا ٥ی ٦ی ٢٠٢٦) زیاتر لە ٣ ملیار و ٦٧٧ ملیۆن و ٦٣٦ هەزار دینار بووە.
پێکهاتەی داهاتی ئەم هەفتەیە بەمشێوەیەی بوو، داهاتی نەختینەیی (کاش) ٣ ملیار و ٤٩٩ ملیۆن و ٩٨٣ هەزار دینار، کە دەکاتە ڕێژەی ٪٩٥ی کۆی داهاتەکە، داهات بەشێوەی چەک ١٧٧ ملیۆن و ٦٥٢ هەزار دینار، کە دەکاتە ڕێژەی ٪٥ی داهاتەکە، بڕی مەقاسە لەم هەفتەیەدا سفر بووە.