سروه محه‌مه‌د بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق جه‌خت
ده‌كاته‌وه كه به‌پێی ده‌ستور، پێشمه‌رگه هێزێكی رهسمییهو وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه.
سروه محه‌مه‌د، له
لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند، له ٢٠٠٥ەوە ده‌نگۆ هه‌یه كه پێشمه‌رگه
چه‌ك دابنێت. به‌پێی ده‌ستوری عێراق، پێشمه‌رگه هێزی
پارێزه‌ری سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،
جیاوازی هه‌یه له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه ئێستا به‌شێكیان چه‌ك
داده‌نێن له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه.
وتیشی، به‌پێی ده‌ستوری
عێراق پێشمه‌رگه هێزێكی ره‌سمییه و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه
وه‌كو په‌رله‌مانتارانی كورد‌و وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی روبه‌ڕوی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌بنه‌وه
كه دژی پێشمه‌رگه بێت.