پێش كۆبوونەوەكەی رۆژی شەممەی رابردووی كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ مەڵبەندی 3ی هەولێری یەكێتی، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە نهێنی كۆدەبنەوە.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند رۆژی شەممەی رابردوو (10/1/2015) كۆبوونەوەیەكی نهێنیو تایبەتی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆدرێژكراوە)ی هەرێمو سەرۆك پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ كۆسرەت رسوڵ، جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیو جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەهەولێر لەپیرمام بەڕێوەچوو.
بەپێی سەرچاوەكەی سپی، لەو كۆبوونەوەیدا باس لە بارودۆخی كوردستانو پرسی روبەڕوبونەوەی داعشو كێشەكان لەگەڵ بەغدادا كراوە.
سەرچاوەكەی سپی ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەو كۆبوونەوەیدا باس لەبارودۆخی ناوخۆی یەكێتی نیشتمانیو كێشەكانی كراوە. هاوكات پرسی یەكگرتنەوە هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لەلایەن هەردوو لاوە قسەوباسی لەسەر كراوە.
پاش ئەو كۆبوونەوەیەش كۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ مەڵبەندی سێی یەكێتی لەهەولێر كۆبوونەویەكی سازكردو لەوتەیەكی راگەیاند "یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان هی ههموو ئهوانهیه كه پێوهی ماندووبوونهو قوربانیان لهپێناوی داوهو لهدوای كۆنگرهی یهكهمیشهوه یهكێتی یهك حزب و یهك رێكخستنهو ههموومان لهژێر چهتری یهكێتیدا كاردهكهین، نهك حزبی كهس و گروپ و دهستهو تاقمێك". (
زیاتر بخوێنەرەوە)
سەرەڕای ئەوەی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەڵام ماوەیەكی زۆرە ئەم دوو كەس كۆنەبوونەتەوەو كۆبوونەوەی رۆژی شەممەی رابردوو پاش ماوەیەكی زۆر سازدراوە.