دەستەی دەسپاکی هەرێم پاداشتی دارایی بۆ ئاشکراکارانی گەندەڵی دیاری دەکات

دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند پاداشتی دارایی بە هەر هاوڵاتییەک یان فەرمانبەرێک دەادت کە زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر بوونی گەندەڵی و کاری نایاسایی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا ئاشکرا بکات.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان، هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران کراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نەهێشتنی بەرتیل و ڕێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، هەر کەسێک بە بەڵگەوە دەستەی دەسپاکی ئاگادار بکاتەوە لە بوونی سەرپێچی، لەلایەن دەستەکەوە پاداشت دەکرێت.

بڕیارەکە هەر بەرپرس و فەرمانبەرێک دەگرێتەوە لە هەر ئاستێکی وەزیفیدا بێت، ئەم هەنگاوەش وەک هەوڵێکە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی هەرێم.




PM:03:41:09/06/2026