"بەرەو خۆپیشاندانی ملیۆنی!؟؟"

پەرلەمانتارێکی پێشووی کوردستان لە پەیامێکدا داوا دەکات بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی هەرێم خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز بکرێت.

ئەبوبەکر هەڵەدنی پەرلەمانتاری پێشوو و سیاسی ناسراوی کورد، لە نوسراوێکدا کە بۆ "سپی" ناردوە داوادەکات هاوشێوەی خۆپیشاندانەکانی پاڵپشتی رۆژئاوای کوردستان، بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی هەرێم خۆپیشاندانی ملیۆنی ساز بکرێت.

ئەبوبەکرد هەڵەدنی دەنوسێت "ئەمشەو لەکەناڵی کوردسات بۆ تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستوی هەرێم داوام کرد هاوشێوەی پاڵپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانی ملیۆنی بکرێت بۆ دوورخستنەوەی مەترسیەکان لەسەر قەوارەی هەرێم,مەترسیەکانی سەر باشوری کوردستان هیچی کەمتر نیە لەوەی لەسەر ڕۆژهەڵات وباکور وڕۆژئاوای کوردستان هەیە".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا هاتووە "کاتی ئەوە هاتوە خەڵک ودەنگدەران بەتایبەتی خۆیان خاوەندارێتی هەرێم ودامودەزگا شەرعیە بەخوێن بەدەستهاتوەکانی بکەن وڕووبکەنە هەردوو پارتە دەسەڵاتدارەکە:

بەسیەتی ناکۆکی

بەسیەتی نابوت کردنی دامەزراوەکانی هەرێم

بەسیەتی داخستی دەرگای پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەت

بەسیەتی ناشیرین کردنی وێنەی هەرێم و کورد لەبەردەم دۆست و دوژمن

بەسیەتی شەڕ لەسەر پۆست و پارە

بەسیەتی سیاسەتی کات کوشتن

بەسیەتی دەرفەت لەکیسدان

بەڵێ بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان

بەڵێ بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە

بەڵێ بۆ بەرگری کردن لەئیرادەی خەڵک و سندوقی دەنگدان

بەڵێ بۆ دەرککردنی مەترسیە ڕاستەقینەکانی سەر قەوارەی دەستوریی هەرێم

بەڵێ بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ گوشارخستنە سەر دەسەڵاتدارانی بێباکی هەرێم".




PM:04:17:09/06/2026