ترەمپ: وەڵامدانەوەی ئەمریکا دوای خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەمان پێویستە


سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند " ئێران هێلیکۆپتەرێکی ئەمریکی جۆری (ئاپاچی) لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکی دەورییەدا لەسەر گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوەو، جەختی کردەوە کە وەڵامدانەوەی ئەمریکا پێویستە".

ئێوارەی سێ شەممە ٩ ی حوزەیران، ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ترووس سۆشیاڵ" ڕوونیکردەوە کە هێلیکۆپتەرەکە دوو فڕۆکەوانی تێدابووە، ئاماژەی بەوەش کرد کە هەردووکیان لە ڕووداوەکە ڕزگاریان بووە و بریندار نەبوون.

هەروەها سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "ناچارە وەڵامی ئەم هێرشە بداتەوە"، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە جۆر یان کاتی وەڵامدانەوەی ئەگەریی بکات.

پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) وردەکاریی کەوتنی هێلیکۆپتەرێکی جۆری ئاپاچی لە ناو دەریا لە گەرووی هورمز ئاشکرا کردبوو. 

لە بەیاننامەیەکدا ڕوونی کردەوە کە هێزەکانیان لە کاتژمێر ٧:٣٣ خولەکی ئێوارە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا لە ٨ی حوزەیران، توانیویانە دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەی AH-64 ئاپاچی سەر بە سوپای ئەمریکا ڕزگار بکەن، دوای ئەوەی لە نزیک کەناراوەکانی عومان لە کاتی دەورییەدا لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کەوتبووە خوارەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە "هەردوو سەربازەکە بە سەلامەتی لە ماوەی نزیکەی دوو کاتژمێردا ڕزگارکراون و باری تەندروستییان جێگیرە".

ترەمپ لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.




PM:08:13:09/06/2026