ئێران بە پێنج درۆن هێرش دەکاتە سەر دۆڵی ئالانە
وێنە.. ئەرشیف.. بۆردومانی کەمپی سورداش
ئەمشەو ٩ ی حوزەیران جارێکی تر ئێران هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و بە پێنج درۆن دۆڵی ئالانەی کردە ئامانج.
ئەمجەد حسێن پەناهی وتەبێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" بە پێنج درۆن کۆماری ئیسلامی ئێران دۆڵی ئالانەی کردە ئامانج"، دۆڵی ئالانە لە قەزای خەلیفانە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سەر بە پارێزگای هەولێرە.
ئەو درۆنانە دوانیان لە نزیک بارەگایەکی حزبی دیموکرات کەوتوونە خوارەوە، سێ درۆنەکەی تر لەلایەن فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە خراونەتە خوارەوە.
لە راوەستاندنی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران تا ئێستا ٨٨ جار هێرشی مووشەکی و درۆنی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان بە بیانووی گورزوەشاندن لە هێزە ئۆپزسیۆنە کوردیەکانیب رۆژهەڵات.
PM:11:18:09/06/2026