بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرما بە تایبەت لە ڕۆژی پێنجشەممەدا دەکات.
ئاماژەبەوەکراوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا بە تەواوی ساماڵ دەبێت. ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم/ک دەمێنێتەوە. مەودای بینین ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هاوکات، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان لە زۆربەی کاتەکاندا بە ساماڵی دەمێنێتەوە. ئاراستەی با لە گۆڕاندا دەبێت و خێراییەکەی وەک خۆی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ١٠ - ٢٠ کم/کدەبێت. مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کیلۆمەتردا جێگیر دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە ڕێژەی ١ - ٢ پلەی سیلیزی بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ:
هەولێر: ٤١ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی