کەشوهەوای کوردستان فێنک دەبێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ئەمڕۆ پێنج شەممە پلەی گەرما ١- ٢ بەرزبێتەوە، بەڵام لە سبەی هەینی و رۆژانی داهاتوودا کەشێکی فێنک هەرێم دەگرێتەوە.

کەشی پێشبینیکراوی پێنج شەممە بەمشێوەیە دەبێت:
کەش، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت .
پلەکانی گەرما بە ١ تــــا ٢ پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: ٤٢ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٧ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٩ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٢ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٤٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٢ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٣٠ پلەی سیلیزی
 
سبەی هەینی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. 
پلەکانی گەرما، بە نزیکی ٢ تـــــا ٣ پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی هەینی بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٤٠ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی 




PM:12:36:11/06/2026