"پارتی پشتیوانی له باڵی چاكسازیی ناو یه‌كێتی ده‌كات"
له‌مه‌ودوا پارتی دیموكراتی كوردستان، پشتیوانی له باڵی چاكسازیی یه‌كێتییی نیشتمانیی كوردستان ده‌كات، چونكه پێیوایه باڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ئێستای یه‌كێتی، له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان چووه‌ته ده‌ره‌وه، هه‌ر ئه‌و باڵه‌شه رێگری له یه‌كنه‌گرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگه‌دار له پارتی دیموكراتی كوردستان، بە رۆژنامەی (باس)ی نزیک مەسرور بارزانی راگەیاند: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نایه‌وێ هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له كاروباری ناوخۆی یه‌كێتیدا بكات، چونكه پێیوایه كێشه‌كانی یه‌كێتی پێویسته له ناوخۆی ئه‌و حزبه‌دا چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام ئێستا كه به‌شێك له میدیای فه‌رمی و نافه‌رمیی یه‌كێتی كه نزیكن له باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی، كه به ئاشكرا له كاتی په‌لاماره‌كانی داعش له سنووره‌كانی هه‌ولێر، موسڵ و دهۆك، كه زیاتر ناوچه‌ی زۆنی پارتین، به زمانێكی گاڵته‌ئامێز و دوور له پره‌نسیپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه و به‌تایبه‌تیش فه‌رمانده‌كانی پارتی، ئه‌وه‌ش به بڕوای پارتی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه باڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ی ئێستای یه‌كێتی به‌ته‌واوی له پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان لای دابێ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پارتی، بە ماڵپەڕەکەی وتووە: ”به‌و هۆیانه‌وه له‌مه‌ودوا پارتی مامه‌ڵه‌ی حزبیی خۆی له‌گه‌ڵ باڵی چاكسازیی یه‌كێتیدا ده‌كات، نه‌وه‌كو باڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه، چونكه ئه‌و باڵه‌ی ئێستا له‌ناو یه‌كێتی داوای چاكسازی ده‌كات تا ئێستا هیچ رۆڵێكی نه‌رێنیان نه‌بووه، به پێچه‌وانه‌وه نیشتمانپه‌روه‌ری و دڵسۆزیی خۆیان بۆ خه‌ڵك و خاكی كوردستان پاراستووه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پارتی و (مه‌سعود بارزانی)یش پشتیوانی له‌و ره‌وته‌ی ناو یه‌كێتی ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ریی بیروباوه‌ڕی (مام جه‌لال)یان به‌سه‌ره‌وه‌یه و له‌و پره‌نسیپانه لایان نه‌داوه كه مام جه‌لال به به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ داون".
به بڕوای ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌ر ئه‌و باڵه ده‌سه‌ڵاتداره‌شه له‌ناو یه‌كێتیدا كه نایه‌وێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان یه‌ك بخرێته‌وه و له‌مپه‌ر بۆ ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یه دروست ده‌كات، له‌كاتێكدا كه په‌رله‌مانی كوردستان به كۆی ده‌نگ ئه‌و بڕیاره‌ی داوه، له‌لایه‌كی دیكه‌ش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی ته‌واوی خۆی بۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕیوه، كه په‌له بكه‌ن له یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و كردنی به هێزێكی یه‌كگرتووی نیشتمانی، كه به بڕوای هه‌ڵسوڕاو و په‌رله‌مانتارێكی پێشووی گۆڕان تا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به نیشتمانی و دامه‌زراوه‌یی نه‌كرێت، كورد ناتوانێ داوای ده‌وڵه‌ت بكات.
په‌یوه‌ند به‌م لێدوانه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پارتی، له‌مباره‌یه‌وه عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ (باس) ئاماژه‌ی به‌وه دا، یه‌كێتی دابه‌ش بووه‌ته سه‌ر دوو ڕه‌وتی جیاواز، باڵێكیان به ئاشكرا له‌ڕێگه‌ی میدیاكانیه‌وه له كاتی په‌لاماره‌كانی داعش ئه‌ویش په‌لاماری پارتی ده‌دات، گوتیشی: ”ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی میدیاكانی یه‌كێتی زۆر نامرۆڤانه و ناكوردانه‌ن، له نیشاندان و ده‌رخستنی هێرشه‌كانی داعش".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، باڵێكی یه‌كێتی له‌م قۆناغه‌دا هه‌ست به لاوازی ده‌كات و ده‌یه‌وێ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی مه‌شغوڵ بكات، گوتیشی: ”كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌و میدیا نافه‌رمییانه‌ی یه‌كێتی، نووسیویانه پێمان خۆشه دهۆك له ده‌ستی داعشدا بێت نه‌وه‌كو پارتی، ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی خۆ به كورد نه‌زانی و میلله‌ت نه‌ویستنه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌میشه ئه‌وان وه‌كو سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی، كاتێ مام جه‌لال ته‌ندروستیشی باش بووه ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه ئه‌گه‌ر مام جه‌لال نه‌بێت به‌شێك له یه‌كێتی ده‌بێته هێزێكی مه‌ترسیدار، وتی: ”به‌داخه‌وه كه ده‌نگه كوردستانیه‌كان ئه‌وانه‌ی كه داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن و دڵسۆزن بۆ نیشتمانه‌كه‌یان، ئێستا له‌ناو یه‌كێتیدا دیاره په‌راوێز خراون و به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك له‌ناو یه‌كێتی كه ئێستا ده‌ستیان ده‌ڕوات ده‌یانه‌وێ هه‌رێمی كوردستان ببێته پاشكۆی ئه‌و وڵات و ئه‌و وڵات، باڵه نیشتمانییه‌كه‌ش به‌بێ ئیمكانیه‌ت بێ باڵ و په‌ڕ بووه".
عه‌ونی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه ئه‌و جیاوازییه به ئاشكرا به كادیرانی یه‌كێتیه‌وه دیاره، ئه‌وانه‌ی له باڵه نیشتمانییه‌كه‌وه نزیكن، ده‌بینی ئه‌كاونت و په‌یج و قسه‌كانیان هه‌مووی بۆ پشتیوانیی پێشمه‌رگه و دڵسۆزییه بۆ خاك و بۆ شه‌هیدان، ئه‌وی دیكه‌ش له‌ژێر ناوی لێدان له پارتی، سووكایه‌تی به پیرۆزیی پێشمه‌رگه‌شه‌وه ده‌كات.
راشیگه‌یاند، پارتی ده‌ستوه‌ردان له ره‌وشی ناوخۆی یه‌كێتیدا ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش به شێوه‌یه‌كی دیكه پارتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌ر هێزێك بكات، له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی ده‌بێت.
PM:01:51:13/01/2015