راوچیەک دەستگیر دەکرێت کە وێنەی خۆی لەگەڵ کەروێشکێکدا بڵاوکردبوەوە

‌وێنەی راوچیەکە کە لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوی کردوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە راگەیاندراوێکدا دەستگیرکردنی راوچیەکی راگەیاند کە لەگەڵ کەروێشک و تاپردا وێنەی گرتبوو و بڵاویکردبوەوە.

پێنج شەممە، ١١ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیاندا هاتووە "دوای ئەوەی سەرپێچیکارێک وێنەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە، کە تێدا کەروێشکێکی بە چەکی تاپڕ کوشتبوو، لەلایەن لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قادر کەرەمی سەربە بەشی قەرەهەنجیر، پاش وەرگرتنی ناونیشان و ناسنامەی، توانرا سەرپێچیکار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت".

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ راوچیەکە  کراوەتەوە بەمەستی لێپرسینەوەی یاسایی .




PM:11:54:11/06/2026