بنەماڵەی ئەو منداڵەی تەرمەکەی دوای ١٧ رۆژ بە شێوێندراوی دۆزرایەوە، روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە


رۆژی هەینی تەرمی یاد سەرباز عەلی ئەو منداڵەی ١٧ رۆژ بوو لە گوندی ئێنزێ بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە.

لە روونکردنەوەکەدا دەڵێن" دەمانەوێت هەموو لایەکتان ئاگادار بکەینەوە کەوا لەئێستادا ئێمە چاوەڕێی پزیشکی دادی ئەنجامی توێکاریەکە ودادوەری لێکۆلینەوە وڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامی کۆتایی دەکەین".

هەروەها دەشڵێن" لەئێستادا هەموو لایەکتان ئاگادار دەکەینەوە، کەوا ئێمە جارێ پرسە دانانێین و، هەر لێدوانێک بەناوی ئێمە لەڕاگەیاندن بڵاوبێتەوە فەرمی نییە".

هەرچی دەزگا ئەمنییەکانی پۆلیس و ئاسایشە ئەوانیش ئامادەنین هیچ راگەیاندنێک بڵاوبکەنەوەو چاوەروانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەو راپۆرتی پزیشکی دادوەرین و، گواستنەوەی تەرمەکەن بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

ئەوە لە کاتێکدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە تەرمی منداڵەکە شێوێندرابێت.

تەرمی یاد سەربازی چوار ساڵە لە شوێنێک لە پشتی گوندی ئێنزێوە دزۆراوەتەوە کە کلیۆمەترێک دوورە لە گوندەکەو، خەڵکی لادێکە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە کاتی گومبوونی منداڵەکە خەڵکەکە بۆ دۆزینەوەی چەندجار چوونەتە ئەو جێگایە.




AM:01:02:13/06/2026