تۆم باراک سەردانی هەرێمى کوردستان دەکات

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، تۆم باراک سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسان کۆببێتەوە، هەروەها باراک لەگەڵ مەزڵووم عەبدیش کۆدەبێتەوە.

بە پێی هەواڵی پێگەی ئەلمۆنیتەر، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا و عێراق ڕۆژی دووشەممە ١٥ی حوزەیران سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و چەند بەرپرسێکی باڵادا کۆدەبێتەوە، پاشان سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.

لە سەردانەکەیدا باراک لەگەڵ هەریەک لە مەسروور بارزانی، نێچیرڤان بارزانی کۆدەبێتەوە، هەروەها هەر لە شاری هەولێر چاوی بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەوێت.

پێگەکە ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە تۆم باراک لە بارەی ڕۆژئاوای کوردستان و سوریاوە لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) کۆببێتەوە.




AM:10:40:13/06/2026