تاوە باران دەبارێت

کەشناسی هەریم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە سبەی ، ئەگەری بارینی تاوە بارانەکی کورت خایەن هەیە.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لە رۆژئاوای هەرێم هەندێ جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور  و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤١ پلەی سیلیزی

ئەوەشی خستەڕوو سبەی یەک شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێ جار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەورو نیمچە هەور، ئەگەری بارینی تاوە بارانەکی کورت خایەن هەیە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆک و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی 
پیرمام: ٣٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٦ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤١ پلەی سیلیزی




AM:11:14:13/06/2026