"ئه‌و زه‌وییانه‌ی بڕیاربوو بدرێن به‌ مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی، ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانفرۆشن"


بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست، عەلی حەمە ساڵح زانیاری نوێ سەبارەت بەو زەویانەی دەبوو دەباشکرانایە بەسەر مامۆستا و فەرمانبەران ئاشکرا دەکات.

شەممە، ١٣ حوزەیران ٢٠٢٦، عەلی حەمەساڵح رایگەیاند "هەمو ئەو زەویانەی بڕیاربوو بدرێنە مامۆستاو فەرمانبەرانی سلێمانی؛ دەسەڵاتداران مەتر مەتریان دەکەن و دەیانفرۆشن".

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێشت باسی لەوەشکراوە کە  "تیمێکیان دروستکردوە، بەردەوامن لە بەنایاسایی مەتر مەتری زەوی، ناوی دەنێن 'تازە ئیفراز'، دواتر کۆمپانیایەکیان لە سەرچنار داناوە بە ناوی (مادان) فۆڕمی بۆ دروستدەکەن و ڕێگاپێدانی بۆ دەکەن".

"تائێستا نزیکەی ٨٠ هەزار پارچە زەوی بەنایاسایی مەتر مەتر کراوەو بەردەوامن بەبێ حکومەت و تاپۆ و شارەوانی کە بەهاکەیان زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە"، عەلی حەمە ساڵح وا دەڵێت.

بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست وتوشیەتی "ئەم دۆسیەیه‌م بردە دادگا، وردو درشتی هەمو ئەوانەی لە پشتین، بەڵام دادگا بێدەنگە، ئەوانەی ئەم زەوییە دزراوانە دەکڕن، گلەیم لێدەکەن باسی ناکەم.

ساڵی رابردووش بە هەمان شێوە عەلی حەمەسڵح لەسەر پرسی فرۆشتنی زەوییەکانی سەر شەقامی ١٠٠ مەتری راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە زەویە کشتوکاڵیەکان بە زەوی نیشتەجێبوون دەفرۆشرێن و بەدەست کۆمەڵێک بەرپرسەوەن.








PM:02:45:13/06/2026