بنکەیەکی تایبەت بە پاراستنی گەشتیار لە رووبارەکان دەکرێتەوە

‌كاروان میراودەڵی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، كاروان میراودەڵی سەبارەت بە کردنەوەی بنکەیەکی چاودێری و پاراستنی رووبارەکان زانیاری بە میدیاکان راگەیاندوە.

شەممە، ١٣ حوزەیران ٢٠٢٦، كاروان میراودەڵی رایگەیاند "ئەو بنكەیە دەبێتە هەشتەمین بنكە لەسەر ئاستی بەشی بەڕێوەبەرایەتی قەزای مێرگەسۆر"، کە تایبەتە بە پێدانی ڕێنمایی بە گەشتیاران بە ئامانجی بە هاناوەچوون و هاتنە پێشەوەی هەر ڕووداوێكی نەخوازراوە لەم ناوچەیە.

بنكەی پاراستنی ڕووباری مێرگەسۆر لەسەر زێی گەورە لەناوچەی تەنگاتۆرێی دەڤەری بارزان کراوەتەوە.

ساڵانە لە وەرزی بەهار و هاویندا بەهۆی مەلەکردن و کەوتنە ئاوەوە رێژەی قوربانیەکانی خنکاندن لەهەرێمی کوردستان زیاد دەکات.




PM:04:06:13/06/2026