ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بە بەشداریی ١١٧ هەزار
و ١٤٢ قوتابی، تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی، لە هەرێمی
کوردستان دەستی پێکرد.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داتا و ئامارە
فەرمییەکانی تایبەت بە بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ـی ئامادەیی
(زانستی، وێژەیی و پیشەیی) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ لەسەر ئاستی هەرێم، پارێزگاکان
و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.
ئاماری گشتی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان
بۆ پێی ئامارە فەرمییەکان، کۆی گشتیی قوتابییانی بەشداربوو
لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ لە سەرتاسەری هەرێم دەگاتە ١١٧,١٤٢ قوتابی کە لە ٢٠٠٣
هۆڵی تاقیکردنەوەدا دابەش بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:
لقی زانستی: ٨٨ هەزار و ١١٦ قوتابی لە ١٣٩٠ هۆڵدا.
لقی وێژەیی: ٢٦ هەزار و ٤٣١ قوتابی لە ٥٢١ هۆڵدا.
لقی پیشەیی: دوو هەزار و ٥٩٥ قوتابی لە ٩٢ هۆڵدا.
ئاماری دەستەی کارگێڕی و سەرپەرشتیارانی هۆڵەکان
بۆ بەڕێوەبردنی تاقیکردنەوەکان، جێبەجێکردنی رێنماییەکان و
پاراستنی رێڕەوی تاقیکردنەوەکان، وەزارەتی پەروەردە دەستەیەکی کارگێڕییان بە کۆی
گشتیی ١٩ هەزار و ٤٠٣ مامۆستا و فەرمانبەر پێکهێناوە کە ئەرکەکانیان بەم شێوەیە
دابەش کراوە:
چاودێران: دوو هەزار و ١٨ بەشداربوو.
بەڕێوەبەرانی هۆڵەکان: ٢٠٠٣ بەشداربوو.
یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری هۆڵ: ٢٠٠٣ بەشداربوو.
سەرپەرشتیاران: هەزار و ٣٧٦ بەشداربوو.
کارمەندانی خزمەتگوزار: ٢٠٠٣ بەشداربوو.
دابەشبوونی قوتابییان و هۆڵەکان بە پێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان
١. پارێزگای هەولێر
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: ٢٩ هەزار و ٧٦٧ قوتابی.
وێژەیی: حەوت هەزار و ٦٥٧ قوتابی.
پیشەیی: ٦٣٩ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان: ٣٨ هەزار و ٦٣ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٤٧٦ هۆڵ.
وێژەیی: ١٦٠ هۆڵ.
پیشەیی: ٢٩ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ٦٦٥
٢. پارێزگای سلێمانی
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: ٢٠ هەزار و ٤١١ قوتابی.
وێژەیی: پێنج هەزار و ٢٧ قوتابی.
پیشەیی: هەزار و ١٢٥ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان: ٢٦ هەزار و ٥٦٣ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٢٩٥ هۆڵ.
وێژەیی: ٧٩ هۆڵ.
پیشەیی: ٢٨ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ٤٠٢
٣. پارێزگای دهۆک
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: ١٩ هەزار و ٣٠٩ قوتابی.
وێژەیی: حەوت هەزار و ٥٤٨ قوتابی.
پیشەیی: ٤٠٩ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان: ٢٧ هەزار و ٢٦٦ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٣٠٤ هۆڵ.
وێژەیی: ١٥٨ هۆڵ.
پیشەیی: ١٥ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ٤٧٧
٤. پارێزگای هەڵەبجە
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: هەزار و ٢٠٠ قوتابی.
وێژەیی: ٣٣٥ قوتابی.
پیشەیی: ٥٥ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان: هەزار و ٥٩٠ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٢٣ هۆڵ.
وێژەیی: ٩ هۆڵ.
پیشەیی: ٦ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ٣٨
٥. ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: ٤ هەزار و ١٠٠ قوتابی.
وێژەیی: ٩٢٠ قوتابی.
پیشەیی: ٣٣٦ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان: پێنج هەزار و ٣٥٦ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٦٣ هۆڵ.
وێژەیی: ١٨ هۆڵ.
پیشەیی: ١١ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ٩٢
٦. ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: ٤ هەزار و ٥٩٣ قوتابی.
وێژەیی: دوو هەزار و ٣١٦ قوتابی.
پیشەیی: ٩ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان: ٦ هەزار و ٩١٨ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٧٠ هۆڵ.
وێژەیی: ٤١ هۆڵ.
پیشەیی: ١ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ١١٢
٧. ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: ٤ هەزار و ٧٧٢ قوتابی.
وێژەیی: هەزار و ٦٢٦ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان : شەش هەزار و ٣٩٨ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٨٥ هۆڵ.
وێژەیی: ٣٧ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ١٢٢
٨. ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
ژمارەی قوتابییان:
زانستی: ٣ هەزار و ٩٦٤ قوتابی.
وێژەیی: ١٠٠٢ قوتابی.
پیشەیی: ٢٢ قوتابی.
کۆی گشتیی قوتابییان: ٤ هەزار و ٩٨٨ قوتابی.
ژمارەی هۆڵەکانی تاقیکردنەوە:
زانستی: ٧٤ هۆڵ.
وێژەیی: ١٩ هۆڵ.
پیشەیی: ٢ هۆڵ.
کۆی گشتیی هۆڵەکان: ٩٥