بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای
٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند و پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما دابەزێت.
بە پێی ئەو راپۆرتە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ کەش
بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور لەگەڵ زیاد بوونی خێرای با لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ.
خێراى با: لەسەرخۆ (١٠-١٥) کم/لە کاتژمێرێکدا، هەندێ کاتی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ زیاد دەکات بۆ سەرووی (١٥-٢٥)کم.ئاراستەی با: لە گۆڕان دەبێت.مەوداى بینین: لەنێوان ( ٨ – ١٠ ) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما: نزیک دەبێتەوە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزم
دەبێتەوە.
پلەکانی گەرمای شارەکان بۆ ئەمڕۆ:
هەولێر: ٣٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٧ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٧ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٠ پلەی سیلیزی
سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هەندێ کات
و ناوچە نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما.
ئاراستەی با: باکووری ڕۆژهەڵات.خێراى با: لەسەرخۆ (١٠-١٥) کم/لە کاتژمێرێکدا. پلەکانی گەرما: نزم دەبێتەوە
بە (٢-٣) پلەی سیلیزی دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی:
هەولێر: ٣٥ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣١ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣١ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٤ پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٢ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٣ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٢٣ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٣٩ پلەی سیلیزی