“دەبێت بڵندگۆکانی دەرەوەی مزگەوت دابخرێن”

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دهۆک بڕیاری دا لە کاتی نوێژەکاندا بڵندگۆکانی دەرەوەی مزگەوتەکان دابخرێن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ناسیح محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی دهۆک بە وەکالەت نووسراوێکی ئاڕاستەی مزگەوتەکان کردووە و تێیدا هاتووە دوای گازندە و سکاڵای زۆری هاووڵاتیان لەسەر چەندین مزگەوتی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتمان و لەسەر داخوازی ئەوان، چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

بە پێی بڕیارەکان دەبێت "لە کاتی ئەنجامدانی نوێژدا لە ناو مزگەوتەکاندا، بڵندگۆ دەرەکییەکان دابخرێن”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "پێویستە دەنگی بڵندگۆ دەرەکییەکان لە کاتی بانگداندا کەم بکرێتەوە”.

بەڕێوەبەری ئەوقافی دهۆک بڕیاریشی داوە کە دەنگی بڵندگۆ ناوخۆییەکانیش کەمبکرێتەوە.






AM:11:44:14/06/2026