عێراق شەشەمین هەناردەکاری نەوتە بۆ ئەمریکا

بەپێی داتاكانی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریکا (EIA)، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا عێراق پلەی شەشەمی لەنێوان گەورەترین ئەو وڵاتانەدا گرتووە کە نەوتی خاو هەناردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکەن، ئەمەش دوای ئەوەی تێکڕای هەناردەکردنی گەیشتە ١٠٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

داتاکان نیشانی دەدەن کە کەنەدا لە سەرووی لیستی وڵاتانی هەناردەکاردا هاتووە بە تێکڕای ٣ ملیۆن و ٩٨٦ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، لە دوای ئەویش ڤەنزوێلا بە ٥٧٧ هەزار بەرمیل، پاشان کۆڵۆمبیا بە ١٥٤ هەزار بەرمیل، و مەکسیک بە ١٥١ هەزار بەرمیل هاتوون، لە کاتێکدا سعودیە بە تێکڕای ١٤٥ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە پلەی پێنجەمدا جێگیر بووە و عێراقیش لە پلەی شەشەمدا هاتووە.

لە کۆتایی لیستەکەشدا، ئێکوادۆر هەناردەکردنی ٤٠ هەزار بەرمیلی لە ڕۆژێکدا تۆمارکردووە، لە دوای ئەویش بەڕازیل بە ٣٤ هەزار بەرمیل هاتووە، لە کاتێکدا لەو هەفتەیەدا هیچ کام لە وڵاتانی نایجیریا و لیبیا چاوەڕوانی هیچ هەناردەیەکی نەوتیان بۆ بازاڕەکانی ئەمریکا نەکردووە.

بەپێی نوێترین ئامار، بەم تێکڕایە هاوردەکردنی نەوتی خاوی ئەمریکا لە عێراقەوە بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، کاتێک لە ٤٣ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەی هەفتەی پێشووترەوە، بۆ ١٠٧ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرزبووەتەوە.




PM:12:25:14/06/2026