عه‌لی قه‌ره‌داغی په‌یامێك ئاراسته‌ی روناكبیران‌و سیاسیه‌كانی رۆژئاوا ده‌كات
عه‌لی قه‌ره‌داغی
عه‌لی قه‌ره‌داغی، ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان، په‌یامێك ئاراسته‌ی عاقڵمه‌ندو روناكبیر‌و ئه‌كادیمیه‌كانی رۆژئاوا ده‌كات‌و داوایان لێ ده‌كات له‌كاردانه‌وه‌ی تاوانی تیرۆریستان‌دا هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر، له‌رێگه‌ی جارێكی تر بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی نه‌شیاو و هاوشێوه‌كانیان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:
په‌یامێكی كراوه له‌ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمانه‌وه بۆ روناكبیر‌و سیاسی و ئه‌كادیمی و سه‌ركرده‌و گه‌لان رۆژئاوا:
له‌دوای سڵاو‌و رێز:
لێره‌وه ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان بۆ چه‌ند خاڵێكی گرنگ رابكێشم:
یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی لای به‌ڕێزتان ئاشكرایه كه‌زۆربه‌ی زانایانی مسوڵمان له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانیه‌وه له‌یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان و سه‌ندیكاكان و رێكخراوی زانایان زۆر به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره تیرۆریستیه‌یان كرد كه‌دژ به‌رۆژنامه‌ی (شارلی ئیبدۆ) و هاوشێوه‌كانیان كرا، كه‌تیایدا كه‌سانی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی و شوێنی په‌رسشه‌كان وێران ده‌كه‌ن، ئه‌م كارانه ئیدانه كراون، ئه‌گه‌ر بكه‌ره‌كانی مسوڵمان یان غه‌یره مسوڵمان بن.
ئه‌م تاوانه هه‌موو ئاینه ئاسمانیه‌كان به‌تایبه‌تیش ئیسلام حه‌رامیان كردوه، چونكه له‌ئیسلامدا كوشتنی كه‌سێكی بێ تاوان وه‌ك ئه‌وه وایه هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌ویت كوشتبێت، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت((أَنَّهُ مَنْ قَتَڵ نَفْسًا بِغَیْڕ نَفْسٍ أَوْ فَسَادٍ فِی اڵارْچِ فَكَأَنَّمَا قَتَڵ النَّاسَ جَمِیعًا ۆمَنْ أَحْێاهَا فَكَأَنَّمَا أَحْێا النَّاسَ جَمِیعًا) {المائده: 32 }
كوشتنی كه‌سێكی بێ تاوان لای خوا زۆر گه‌وره‌تره له‌تێكدانی كه‌عبه‌ی پیرۆز، له‌م باره‌یه‌وه ده‌قی زۆری قورئان و فه‌رموده هه‌یه.
دووه‌م: به‌هاكانی ئازادی ته‌نیا تایبه‌ت نیه به‌رۆژئاوا به‌ڵكو سروشتێكی خوا كرده‌و له‌ناخی مرۆڤدا دروست كراوه، ئیسلامیش به‌پیرۆز سه‌یری ده‌كات و رێگه‌ی له‌وه گرتوه كه‌هیچ كه‌سێك سوكایه‌تی پێ بكات هه‌تا رۆژی دوایی (لا إكراه فی ا‌لدین) }البقره: 256{(فَمَن شَا‌ۆ فَلْیُۆْمِن ۆمَن شَا‌ۆ فَلْێكْفُر) }الكهف:29{
له‌رووی كرداریشه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا له‌كاتێكدا كه‌له‌مه‌دینه‌دا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئه‌و ئازادیه‌ی دا به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌له‌وێدا ده‌ژیان، ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ده‌ستوری مه‌دینه‌وه كه‌له 50 به‌ند پێكهاتبوو، له‌مه‌ش 27 به‌ندی تایبه‌ت كرابوو به‌مافی هاوڵاتی بوونی ته‌واو، بۆ ئه‌وانه‌ی كه‌له‌مه‌دینه‌دا ده‌ژیان، له‌جوله‌كه‌و موشریكه‌كه‌كان ، ئه‌گه‌ر سه‌یری قورئانیش بكه‌ین رێگه دان به‌جه‌نگ له‌گه‌ڵ موشریكه‌كانی عه‌ره‌ب ده‌گه‌ڕێنێـته‌وه بۆ هۆكاری: لابردنی سته‌مكاری و به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌ری و دابین كردنی ئازادی عیباده‌ت و بیر‌و را بۆ هه‌موو لایه‌ك، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (أُژِنَ لِلَّژِینَ یُقَاتَلُونَ بِأَنَّهُمْ ڤُلِمُوا ۆإِنَّ اللَّهَ عَڵی نَصْڕهِمْ ڵقَدِیرٌ * الَّژِینَ أُخْڕجُوا مِن دِێاڕهِمْ بِغَیْڕ حَقٍّ إِلَّا أَن ێقُولُوا رَبُّنَا اللَّهُ ۆڵوْڵا دَفْعُ اللَّهِ النَّاسَ بَعْچَهُم بِبَعْچٍ لَّهُدِّمَتْ صَۆامِعُ ۆبِێعٌ ۆصَڵۆاتٌ ۆمَسَاجِدُ یُژْكَرُ فِیهَا اسْمُ اللَّهِ كَپِیرًا ۆڵێنصُرَنَّ اللَّهُ مَن ێنصُرُهُ إِنَّ اللَّهَ ڵقَوِیٌّ عَزِیزٌ) }الحج: 39-40{
له‌به‌رئه‌وه جائیز نیه‌و هیچ داناییه‌كی تێدا نیه كه‌به‌بیانووی پاراستنی به‌هاكانی ئازادی هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ی كه‌خوای گه‌وره ناردویه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی سۆز‌و به‌زه‌یی بۆ هه‌موو جیهانیان ، خۆی مامۆستای ئازادی بوه‌و خه‌ڵكی تریشی ئازاد كرد. له‌م روانگه‌یه‌وه ئایا كه‌سانێك كه سوكایه‌تی به‌م پێغه‌مبه‌ره بكه‌ن و وێنه‌ی نه‌شیاوی بۆ دروست بكه‌ن له‌چ ئاستێكدان؟
سێیه‌م: هه‌ره‌شه‌ی هه‌ندێك له‌رۆژنامه‌كان و هۆكانی راگه‌یاندن به‌سه‌ر له‌نوێ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان و فلیمه‌كانی سوكایه‌تی به‌پێغمه‌به‌ری خوا (د.خ) و هێرش كردنه سه‌ر ئیسلام و مسوڵمانان، ئه‌مه هیچ كارێكی عه‌قڵانی و دانایی و ژیر بێژی نیه، چونكه له‌كاتێكدا ئێمه هه‌مومان هاوڕا بوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ئه‌م تیرۆریستانه كه‌مینه‌یه‌كن له‌ناو مسوڵماناندا نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام و مسوڵمانان ناكه‌ن، ئه‌و تیرۆریستانه ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ڵكی مسوڵمان ده‌كوژن زۆر زۆرتره له‌وه‌ی له‌غه‌یری ئه‌وان ده‌یكوژن، كه‌واته چۆن ده‌كرێت تۆ له‌كاردانه‌وه‌ی كاره‌كانی ئه‌واندا هێرش بكه‌یته سه‌ر شتێكی تر، ئه‌مانه دێن له‌جیاتی هێرش كردنه سه‌ر خۆیان، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی، كه‌ره‌حمه‌ته بۆ هه‌موو جیهان، ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ی كه‌نزیكه‌ی دوو ملیار كه‌س باوه‌ڕی پێیه‌تی و له‌خۆیان زیاتر خۆشیان ده‌وێت و ئاماده‌ن له‌پێناویدا سه‌روماڵیان ببه‌خشن، ئه‌مه‌ش به‌هیچ پێوه‌رێكی دادپه‌روه‌ری و ویژدان و عه‌قڵێكی ته‌ندروست جێگه‌ی نابێته‌وه، .
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین ئه‌م هه‌ڵوێسته ناجۆرانه خزمه‌ت به‌تیرۆریستان ده‌كات له‌چه‌ند رویه‌كه‌وه:
أ- وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن.
ب- راستگۆییان بۆ دروست ده‌كات به‌وه‌ی كه‌رۆژئاواو نامسوڵمانه‌كان دژی ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی و مسوڵمانانن به‌گشتی.
ت- ده‌بێته مایه‌ی زیاتر گه‌شه‌پێدانی تیرۆر‌و توندڕه‌وی و زیاتر رق و بوغز دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی زیاد بونی بێ متمانه‌یی.
پ- ده‌رگا داده‌خات له‌به‌رده‌م هه‌وڵی چاكسازه میانڕه‌وه‌كان، چونكه ئه‌وكاته زۆربه‌ی خه‌ڵك بڕوایان پێ ناكات و به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و سوكایه‌تیانه به‌وێنه‌و فلیم بڕوا به بۆچونی تیرۆریسته‌كان ده‌كات.
چواره‌م: سه‌رهه‌ڵدانی فیكری توندڕه‌وی و ته‌كفیرو تیرۆر هۆكاری زۆری هه‌یه، به‌ڵام گرنگترینیان دوو شتن، كه‌له‌مه‌دا حكومه‌ته رۆژئاواییه‌كانیش ده‌ستیان تێیدا هه‌یه ئه‌وانیش:
هۆكاری یه‌كه‌م: دیكتاتۆریه‌ت و سته‌مكاری و چه‌سپاندنی ئازادی، كه‌ئه‌مه‌ش له‌دوای هاتنی ئیمریالیزمی رۆژئاوایی، هه‌تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه و زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی له‌وڵاتانی ئیسلامی‌دا له‌وكاته‌وه دیكتاتۆری و عه‌سكه‌رتارو سته‌مكارن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رۆژئاواییه‌كان پشتیوانیان لێ كردون چاویان له‌م به‌هایانه نوقاندوه كه‌خۆیان بڕوایان پێیه‌تی كه‌ئه‌وانیش به‌های ئازادی و دیموكراسیه.
چونكه ئه‌گه‌ر له‌م وڵاتانه‌دا ئازادی هه‌بوایه‌و به‌ئاشكرا بوارێك ده‌ره‌خسا بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه، ئه‌وكاته یان نه‌ده‌مان یان لاواز ده‌بوون، به‌ڵام ئێمه ده‌بینین كه‌ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه له‌زیندانه‌وه دروست بون ، یه‌كه‌مین گروپی توندڕه‌و كه‌دروست بوون له‌زیندانه‌كانی میسردابوو به‌ناوی كۆمه‌ڵی (ته‌كفیرو كۆچ).
له‌لایه‌كی تریشه‌وه گه‌لانی عه‌ره‌بی له‌كاتێكدا له‌تونس و میسر‌و یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریا دژی سته‌مكاری و دیكتاتۆریه‌ت و هه‌ژاری و نه‌فامی و دواكه‌وتویی شۆڕ‌شیان كرد‌و قوربانیاندا به‌گیانی خۆیان له‌پێناو ئازادی‌دا ،به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌م شۆڕشانه له‌باربران، به‌یارمه‌تی دارایی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌به‌پشتیوانی رۆژئاوا داده‌نرێن سیاسیه‌تیان پاشكۆی رۆژئاوایه.
گه‌لانی جیهانی ئیسلامی چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ووڵاته رۆژئاواییه‌كان كه‌له‌سه‌ر سوكایه‌تی كردن به‌دیموكراسی و به‌هاكانی ئازادی بێنه ده‌نگ و شه‌رعیه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و پشتیوانی له‌گه‌لان بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌هه‌ندێك له‌وڵاتاندا كردویانه كه‌عه‌سكه‌رو كوده‌تا چیه‌كانیان ناچاركردوه بۆ به‌جێهێشتنی ده‌سه‌ڵات و گه‌رانه‌وه بۆ شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدان.
له‌جه‌زائیردا بینیمان پاش ئه‌وه‌ی عه‌سكه‌ر كوده‌تای كرد به‌سه‌ر ئه‌زمونی دیموكراسی و سندوقه‌كانی ده‌نگدان قاعیده دروست بوو، له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی دیموكراسی له‌جیهانی ئیسلامی‌دا گه‌شه‌ی بكردایه شوێنێك بۆ قاعیده نه‌ده‌بوو.
هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئێستا گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه‌هێرشێكی زۆر توند له‌لایه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و ئیسلامیه میانڕه‌وانه‌ی كه‌بڕوایان به‌دیموكراسی و سندوقه‌كانی ده‌نگدان هه‌یه‌و پێیان ده‌ڵێین ئایا له‌ماوه‌ی 70 ساڵدا چیان به‌ده‌ست هێناوه.؟
له‌كاتێكدا كه‌شۆڕشی گه‌لانی عه‌ره‌بی له‌تونس و میسر و لیبیا سه‌ركه‌وت ده‌نگی تیرۆریسته‌كان كز بوو، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ی كه‌شۆڕشه‌كه‌یان له‌باربرد جارێكی تر قاعیده‌و داعش هاتنه‌وه مه‌یدان و ده‌ستیان كرده‌وه به‌كاره تیرۆریستیه‌كانیان.
بۆ نمونه له‌سوریادا هه‌تا زه‌مه‌نێكیش له‌دوای شۆڕش قاعیده‌و داعش بونیان نه‌بوو، به‌ڵام كاتێك شۆڕش درێژه‌ی كێشا‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا كه‌وتنه كوشتار‌و هه‌موو جۆره چه‌كێكی یاساغیان به‌كارهێنا، له‌وانه‌ش چه‌كی كیمیایی و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا رۆژئاواییه‌كان بێ ده‌نگ بون و له‌م كاته‌دا بوارێكی باش ره‌خسا بۆ گه‌شه‌كردنی داعش و سه‌رهه‌ڵدانی.
له‌عێراقیشدا هه‌تا دوای روخانی رژێمیش قاعیده بونی نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموكراسی و له‌سه‌رده‌می مالیكیشدا سیاسه‌تی په‌راوێز خستن و كوشتنی سوننه درێژه‌ی پێدراو رۆژئاواش له‌مه بێ ده‌نگ بوو، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌مه‌دا داعش دروست بوو زۆربه‌ی ناوچه‌كانی موسڵ و ئه‌نبارو شاره‌كانی تری خسته ژێر ده‌ستی خۆی.
له‌به‌رئه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی وڵاتانی رۆژئاوایی له‌م ناوچه‌یه‌دا ،هۆكارێكی به‌هێز بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌كردنی تیرۆریزم.
هۆكاری دووه‌م: كێشه‌ی فه‌له‌ستین كه‌كێشه‌یه‌كی ره‌وایه له‌روانگه‌ی هه‌موو ئاینه‌كان و یاسان نێوده‌وڵه‌یته‌كان، سیاسه‌ته‌كانی ئیسرائیلی كه‌دژی بنه‌مای یاسای نێوده‌وڵه‌تیه له‌بنیاتنانی جوله‌كه نشینه‌كان و دروست كردنی دیواری جیاكردنه‌وه‌و هێرش كردنه سه‌ر مزگه‌وتی ئه‌قساو ئه‌نجامدانی تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی له غه‌زه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌بینین هه‌موو جارێك به‌ڤیتۆیه‌كی ئه‌مه‌ریكی و بێ ده‌نگی رۆژئاوا پشتیوانی لێ ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: هه‌موو لایه‌كتان ده‌زانن ئه‌مرۆ جیهان وه‌ك گوندێك وایه ئاسایشی یه‌كه‌و گه‌شه‌پێدانیشی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌و پێچه‌وانه‌كه‌شی راسته.
له‌به‌رئه‌وه پێویسته له‌سه‌ر عه‌قڵمه‌ندان و روناكبیران و سه‌ركرده‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بیركردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌بێت كه‌خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هه‌موو لایه‌ك بكات.
ئه‌وه‌ش كاتێك دێته‌دی كه‌هه‌موو لایه‌ك هه‌وڵ بده‌ن به‌هه‌موو جۆره هۆكارێك كه‌گه‌شه‌پێدانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌و دادپه‌روه‌رانه له‌هه‌موو لایه‌كی سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی بێته‌دی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و ۆرك شۆپی جۆراو جۆر له‌نێوان روناكبیرانی رۆژئاوا‌و ئیسلامیه‌كان ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه دانانی میساقێكی شه‌ره‌ف بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه.
پاشان ئه‌م میساقه بدرێته ده‌ست سه‌ركرده سیاسیه‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا بۆ جێبه‌جێ كردن و هێنانه‌دی داواكاریه‌كانی پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه .
خوای گه‌وره ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌كاته‌وه كه‌داهاته‌كانی زه‌وی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تیه‌و ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك لێی به‌هره‌مه‌ند بن و نابێت هیچ گه‌لێك له‌گه‌لانی دنیا بێبه‌ش بن لێی وه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (ۆاڵارْچَ ۆچَعَهَا لِڵانَامِ) }الرحمن:10{ .
له‌كۆتایدا ده‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه‌به‌ئه‌زمون سه‌لماوه كه‌پلانه ئه‌منیه‌كان و سیاسیه‌كان و كۆنگره‌كان، به‌ته‌نها رێگه چاره نین، به‌ڵكو چاره‌سه‌ری راسته‌قینه له‌گفتوگۆی راستگۆیانه و ئامانجدارو هێمن و له‌سه‌رخۆدایه، پاشان ده‌بێت زه‌مینه‌یه‌ك دروست بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی.به‌شێوه‌یه‌كی دڵسۆز‌و راستگۆیانه، له‌به‌رگرنگی گفتوگۆ‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتن ئیسلام له‌سه‌ر مسوڵمانانی فه‌رز كردوه كه‌گفتوگۆ به‌باشترین شێوه بكه‌ن و ئه‌مه‌ش به‌باشترین رێگه داده‌نێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (ۆجَادِلْهُمْ بِاڵّتِی هِێ أَحْسَنُ) }النحل: 125{
سه‌ره‌رای ئه‌مه قورئان داوا له‌پێغه‌مبه‌ر ده‌كات كه‌پشت به‌گفتوگۆ ببه‌ستێت له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكدا كه‌به‌دوای راستیدا ده‌گه‌ڕێت و جا ئه‌و كه‌سه خاوه‌ن هه‌ر ئاین و بیروباوه‌ڕێك بێت و نابێت پێش وه‌خته‌ش كه‌س تاوانبار بكرێت وه‌ك ده‌فه‌رموێت: (ۆإِنَّا أَوْ إِیَّاكُمْ ڵعَڵی‌ٰ هُدًی أَوْ فِی چَڵالٍ مُّبِینٍ) }سبأ: 24{هه‌روه‌ها داوا له‌به‌رامبه‌ریش ده‌كات كه‌پشت به‌گفتوگۆ ببه‌ستێ بۆ گه‌یشتن به‌راستی كه‌دوور نیه راستی لای ئه‌و بێت(قُل لَّا تُسْأَلُونَ عَمَّا أَجْرَمْنَا ۆڵا نُسْأَلُ عَمَّا تَعْمَلُونَ) }سبأ:25{
ئێمه گفتوگۆ‌و له‌یه‌كتر تێگه‌یشتنی بێ مه‌رجمان ده‌وێت، كه‌پێش وه‌خته كه‌س به‌تاوانبار دانه‌نرێت، به‌ڵكو ئه‌م گفتوگۆیه له‌پێناوی پێكه‌وه ژیان بێت، بۆ گه‌یشتن به‌راستی و چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری.
(إِنْ أُڕیدُ إِلَّا الْإِصْڵاحَ مَا اسْتَگَعْتُ ۆمَا تَوْفِیقِی إِلَّا بِاللَّهِ عَڵیْهِ تَۆكَّلْتُ ۆإِڵیْهِ أُنِیبُ) }هود:88{.
پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
13-1-2015
PM:03:46:13/01/2015