کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دواخرا

بە پێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی جوڵانەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا. 

هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رۆژی دووشەممە ڕاگەیاند" کە سەرۆکی جوڵانەوە شاسوار عەبدولواحید لە دەرەوەی وڵاتە بەهۆی چارەسەری نەخۆشی هاوسەری، هەروەها جێگری سەرۆکیش بەهۆی کێشەی تەکنیکی نەیتوانیوە بگەڕێتەوە لە سەفەر، بۆیە بڕیاری دواخستنی کۆبوونەوەکە دراوە".
ئەم لە کاتێکدایە کە دوێنی سپی لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە کە لە دواین کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی کە ئەنجامدراوە بڕیاردراوە بە نەرمی نواندن لەگەڵ یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێم. 

دوێنێ ١٤ی حوزەیران ماڵپەڕی سپی لە هەواڵێکدا ئەو زانیاریانەی بڵاوکردەوە کە لێکتێگەیشتنێکی زارەکەی لە نێوان یەکێتی و پارتیدا لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێم هەیە، پارتی لای خۆیەوە چەند سازشێک لە پۆستەکان دەکات بۆ یەکێتی، بەلآم لە هەواڵەکەدا هاتووە کە نەوەی نوێ دەکرێتە دەرەوەی ئەو رێککەوتنە.




PM:01:19:15/06/2026