بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی حەوت هاوڵاتی بە رەگەز عەرەب بڵاوکردەوە کە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەی بیارە بوون.
دوو شەممە، ١٥ حوزەیران ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجەدا هاتووە "پاش بەدواداچوونی ورد و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە، تواندراوە ٧ گەشتیاری بە ڕەچەڵەک عەرەب، کە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی بیارە بوون دەستگیر بکرێن".
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئاماژەی بەوەشکردوە لە ئێستادا هەر حەوت گەشتیارەکە لە بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەڵەبجە بەندکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.
دوێنێ (یەک شەممە، ١٥ حوزەیران ٢٠٢٦) ئاگر لە گوندی (زەردەهاڵ)ـی سەر بە شارەدێی بیارەی پارێزگای هەڵەبجە کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆری مادی بە باخی هاوڵاتییەک گەیشتووە.