ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ لە نێوان دوو تانکەری سووتەمەنی و تراکتۆرێک لە نزیک گوندی "قازبەگیان" لە دەشتی کۆیە ڕوویدا، کە بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە تانکەرەکان بەربوو.
هاوکار عەلی، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە ڕایگەیاند'' لەم ڕووداوەدا هەردوو شۆفێری تانکەرەکان بەهۆی سووتانەوە گیانیان لەدەستداوە، هاوكات کچێکی تەمەن ١٠ ساڵان کە لەسەر تراکتۆرەکە بووە گیانی لەدەستداوە، و باوک و کچێکی دیکەش کە لەسەر هەمان تراکتۆر بوون بە سەختی بریندار بوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.''
لەلایەکی دیکەوە، بەرگریی شارستانیی کۆیە دەڵێت'' ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ کراوە، و بەڕێوەبەری هاتوچۆی کۆیەش جەختی کردەوە کە تیمەکانیان لێکۆڵینەوەی یاساییان بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ڕووداوەکە دەستپێکردووە.''