بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم، ڕایگەیناد'' پلەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو بەڕێژەی ٥ پلە لە ڕۆژێکدا بەرز دەبنەوە.''
کەشناسی دەڵێت ئەمڕۆ سێشەممە ١٦ی حوزەیران، ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دەبێت، تەنیا لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بە تایبەت لە باکووری ڕۆژهەڵات نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە.'
ئاراستەی با بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت بە خێراییەکی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند کە لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت، و مەودای بینینیش ٩ بۆ ١٠ کم دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ ١ بۆ ٢ پلە بەرز دەبنەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵەهەور. ئاراستەی با وەک خۆی بە باکووری ڕۆژئاوا دەمێنێتەوە بە خێرایی ٥ بۆ ٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا، و مەودای بینین لە نێوان ٨ بۆ ١٠ کم دەبێت. پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ئەمڕۆ بە شێوەیەکی بەرچاو و بە بڕی ٥ پلە بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: ٣٧ پلەی سیلیزی
پیرمام: ٣٤ پلەی سیلیزی
سلێمانی: ٣٥ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ٣٧پلەی سیلیزی
دهۆک: ٣٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٣٨ پلەی سیلیزی
هەلەبجە: ٣٨ پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: ٢٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٤٢ پلەی سیلیزی