حیزبی دیموکرات: بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەرمان

‌ئەرشیف

حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە هێرشە درۆنیەکەی درەنگانی شەوی رابردوو و دەڵێت "تەنها زیانی مادی هەبوە".

لە راگەیاندراوەکەی حیزبی دیموکراتی کوردستان کە سێ شەممە، ١٦ حوزەیران ٢٠٢٦ بڵاویکردوەتەوە تیایدا هاتووە "ئەمشەو سێ شەممە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فڕۆکەی بێ‌ فڕۆکەوان هێرشێکی نوێی کردە سەر کەمپی زەوی‌سپی لە نزیک شاری کۆیە".

"ئەم کەمپە شوێنی نیشتەجێبوونی بەشێک لە بنەماڵەکانی ئەندامان و پێشمەرگەکانی حزبەکەیە و لە ماوەی شەڕی ٤٠ ڕۆژەدا و تەنانەت دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیش چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشەکانی ئێران"، حیزبی دیموکراتی کوردستانی وا دەڵێت.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بوەشکراوە کە ئەم هێرشە یەکەمین هێرشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ سەر بنکەکانی حزبی دیموکرات دوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران.

بە پێی ئامارەکانی ئەو حیزبە لە دەستپێکی شەڕەوە هەتا ئێستا، زیاتر لە ١٣٨ مووشەک و فڕۆکەی بێ ‌فڕۆکەوان بۆ ئامانجگرتنی کەمپ و بنکەکانی حزبەکە بەکارهاتوون.




AM:01:00:17/06/2026