لیستی مووچەی حوزەیران و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری بڵاویکردووەتەوە کە لیستی مووچەی حوزەیران و ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوە رەوانەی بەغدا کرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئەمڕۆ چوارشەممە (١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم و هەروەها ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچوونەوەی مانگی ئایار، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی عێراق کرا".

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم هەنگاوە بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە چوارچێوەی بەدواداچوونی کارە داراییەکان و هەماهەنگی نێوان هەولێر و بەغدا ئەنجام دراوە، بۆ بەردەوامبوونی پرۆسەی پارەدان بە مووچەخۆران.





PM:12:21:17/06/2026