لە هەولێر دوو حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمار دەکرێت


وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو حاڵەتی بە تای خوێنبەربوون  راگەیاند کە کوڕ و باوکێکن.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وەزارەتی تەندرستی دەڵێت،" باوکەکە تەمنی ٧١ ساڵ و کوڕەکە 29 ساڵە دوو هەفتە لەمەوبەر بەهۆی سەربڕین و بەرکەوتنی ئاژەڵی تووشبوون.

وەزارەتی تەندروستی ئەوەش دەخاتەڕوو لەمساڵدا ئەمە یەکەم جارە دوو حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەکە تۆمار بکرێت و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراون و چارەسەر وەردەگرن و باری تەندروستی یەکێکیان تا ڕادەیەک جێگیرە و ئەوەی دیکەیان ناجێگیرە. 

وەزارەت داوا لە هاوڵاتیان دەکات، لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە و هاوڵاتیانی بەرکەوتووانی بەخێوکردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەکانی ئاژەڵ لەکاتی بوونی هەر نیشانەیەکی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن بێ دواکەوتن. 




PM:06:32:17/06/2026