ئەندامەکانی جەستەی گەنجێکی ٢٥ ساڵ ژیان دەگەڕێنێتەوە بۆ سێ کەسی دیکە

‌ئەو گەنجەی ئەندامەکانی جەستەی بەخشراوە

گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ دانیشتووی بۆکان دوای وەستانی مێشکی خێزانەکەی بڕیاری بەخشینی جەستەی بە سێ هاوڵاتی نەخۆش و ژیانیان لە مردن رزگار دەکرێت.

چوار شەممە، ١٧ حوزەیران ٢٠٢٦، ناسراوێکی ئەو هاوڵاتیەی جەستەی بەخشراوە باس لەوە دەکات "مێهرداد مەشرەفی، تەمەن ٢٥ ساڵ، دوای ئەوەی بەهۆی نەخۆشییەوە تووشی مێشک مردن ببوو، بە رەزامەندیی پێشوەختە و بڕیاری خێزانەکەی، ئەندامانی جەستەی بەخشرانە ئەو کەسانەی پێویستیان پێیە".

بەپێی زانیارییەکان هەردوو گورچیلە و جگەری ئەو گەنجە دەدرێتە سێ نەخۆش کە ماوەیەکی زۆر بوو لە نۆرەی چاندنی ئەندامدا بوون.




PM:11:27:17/06/2026