ئاکرێ.. ئاژەڵێک بە مردارەوەبووی دۆزرایەوە کە گومان دەکرێت بەچکە پڵنگ بێت

‌وێنەی ئەو ئاژەڵەی دۆزراوەتەوە

چەند ڤیدیۆیەک بڵاوبوەتەوە کە لەلایەن هاوڵاتیەکی دانیشتووی گوندی خرابە ژێر لە سنوری ئاکرێ بڵاوکراوەتەوە کە تیایدا بەچکە ئاژەڵێک بە مردارەوەبووی دەردەکەوێت کە گومان دەکرێت بەچکە پڵنگ بێت.

سلێمان تەمەر، جێگری بەڕێوبەری ڤێتەرنەری دهۆک چوار شەممە، ١٧ حوزەیران ٢٠٢٦، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئاژەڵەکە لە شێوەشدا نزیكە لە پشیلە و كەمتیار، بەڵام بە زۆری لە پڵنگەوە نزیكە،  بەپێویستی دەزانین لێکۆڵینەوە لە مرداربوونەوەی بکرێت".

بەپێی گرتەکانی ناو دیمەنەکە، ئاژەڵەکە پێ و نینۆكی گەورەی هەیە و خانەكانی پێستی و مووەكانی هاوشێوەی پڵنگن.




AM:12:24:18/06/2026