دروستکردنی سێ فه‌وج له پێكهاته‌کان له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه بۆ شاری که‌رکوک ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی لایه‌نه کوردییه‌کان.
سه‌رچاوه‌یه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند " حکومه‌تی عێراق له رێگای دروستکردنی ئه‌م فه‌وجه سه‌ربازیانه‌وه ورده ورده کێشه بۆ کورد‌و هێزی پێشمه‌رگه دروستده‌کات و له‌ده‌سه‌لآتی کورد له‌شاره‌که‌دا که‌مده‌کاته‌وه، هاوکات بوونی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منی له‌شاره‌که‌دا بارودۆخ ئه‌منی خراپ ده‌کات و ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ پێش هاتنی داعش بۆ ناوچه‌که له حوزه‌یرانی 2014 که بارودۆخی ئه‌منی که‌رکوک زۆر خراپ بوو".
ماڵپه‌ڕی فه‌رمی یه‌كیتی نیشتمانی کوردستان که پارێزگاری شاره‌که سه‌ر به‌وانه له رووماڵکردنی هه‌واڵه‌که‌یاندا ئاماژه‌یدا كه هه‌موو كارێك له كه‌ركوك به هه‌ماهه‌نگی به پشتیوانی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌بێت وجه‌ختی كرده‌وه له چاره‌سه‌ركردنی هه‌ڵه‌كانی پێشوو ونه‌هێشتن سوپا له‌ناو شاره‌كان".( به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ک بۆ دروستکردنی ئه‌و سێ فه‌وجه بکات که حکومه‌تی عێراق پلانی بۆ داناوه بۆ هه‌ر سێ پێکهاته‌که دروستی بکات).
له لایه‌یه‌کی تره‌وه ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری سەرۆكی لێژنەی ئەمنیی پارێزگای كەركووك بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاندووه، لە سەر بڕیاری "حەیدەر عەبادی”، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەریق ڕوكن "ریاز تەوفیق”، فەرماندەی هێزە پیادەكانی عێراق، هاتووەتە كەركووك و لەگەڵ "نەحمەدین كەریم”، پارێزگاری كەركووك كۆبووەتەوە. ڕوونیشی‌كردەوە، سەردانەكە بە مەبەستی دروست‌كردنی 3 فەوجی سەربازییە، بۆ كورد و عەرەب و توركمانەكانی شارەكە، بە مەبەستی بەرگری‌كردن و پاراستنی كەركووك لە دژی چەكدارانی داعش.
له‌دوای مانگی 6-2014 و هاتنی داعشه‌وه سه‌رجه‌م دۆسیه‌ی ئه‌منی که‌وتۆته ده‌ست کورده‌وه، ئه‌مه له کاتێکدا که مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه که دوای ده‌رکردنی داعش له ناوچه‌که هێزه‌کانی حکومه‌تی عێڕاق و شیعه مه‌ترسی له‌سه‌ر ده‌سه‌لآتی کوردی له شاره‌که‌دا دروستبکه‌ن که کورد قوربانییه‌کی زۆری بۆ داوه.