سەرچاوەیەکی فەرمیی
حکومی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند کە دەسەڵاتە پێوەندیدارەکان تەرمی کەسێکی
بیانییان لە گوندی "تێسانا"ی سەر بە ناحیەی "باتێل" دۆزیوەتەوە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان
دەرکەوتووە کە تەرمەکە هی پیاوێکە کە تەمەنی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٥ ساڵاندایە.
زانیارییە سەرەتاییەکان
ئاماژە بەوە دەکەن کە پێدەچێت کۆچکردووەکە یەکێک بێت لەو کرێکارە بیانییانەی کە لە
پارێزگای دهۆک یان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کار دەکەن.
دوای ئاگادارکردنەوە تیمەکانی
بەرگریی شارستانی، غەواسەکان و هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمەکەیان
بۆ فەرمانگەی پزیشکی داوەری گواستووەتەوە تا ڕێکارە یاساییە پێویستەکان جێبەجێ بکرێن
و لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان و خێرا لەسەر هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەکە دەست پێ بکات.