پشدەر.. شوانێک هەڵدێرا بۆ ناو رەنوی بەفر و گیانی لەدەستدا

‌محەممەد حەمد، ئەو شوانەی گیانی لەدەستداوە

لە کوێستانەکانی گوندی رەزگە لە سنوری شارۆچکەی پشدەر شوانێک هەڵدێرا و کەوتە ناو رەنوی بەفرەوە و گیانی لەدەسدا.

رووداوەکە پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦، روویداوە، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی ڕاپەڕین، عەلی قادر رایگەیاند "تاوەکو ئێستا لە ڕووداوەکە ئاگادار نەکراونەتەوە هەرکاتێک ئاگاداربکرێنەوە تیمەکانیان ڕەوانەی شوێنەکە دەکەن".

بەپێی زانیارییەکان خەڵکی گوندەکە خۆیان خۆبەخشانە دەچن بۆ هێنانەوەی تەرمەکە.

شوانکارەکە ناوی محەممەد حەمدە و تەمەنی ٢٢ ساڵە.




AM:12:35:19/06/2026