زاخۆ... بەهۆی تەقینەوەی بوتڵێکی غازەوە ١١ کەس بوونە قوربانی

‌ئەرشیف، زاخۆ

لە ناو ماڵێکدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوتڵێکی غاز تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە ١١ ئەندامی خێزانێک برینداربوون.

رووداوەکە شەوی رابردوو (پێنج شەممە، ١٨ حوزەیران ٢٠٢٦ ) روویداوە لە گەڕەکی شقا لە زاخۆ، دوای تەقینەوەی بوتڵە غازەکە بەهۆیەوە ئاگر لە ماڵەکە کەوتووەتەوە و  لە ئەنجامی رووداوەکەدا ١١ کەس کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکان سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی سووتاوی لە دهۆک کراون و لە ئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدان.





AM:10:02:19/06/2026