شەوی ڕابردوو شوانکارێکی گوندی زوورکان لە کوێستانەکانی ڕەزگە بەهۆی هەڵدێرانەوە گیانی لە دەستدا، کە ئەمەش بووە دووەم رووداو لە ماوەی ٢٤ کاتژمێر لە هەمان کوێستاندا.
هەینی، ١٩ حوزەیران ٢٠٢٦، ئەو شوانکارەی گیانی لەدەستداوە ناوی عومەر حاجی حەمەسوور و دانیشتووی گوندی زوورکان بووە لە ناوچەی پشدەر، دوێنێش شوانکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی محەمەد حەمەد، خەڵکی گوندی ڕەزگە لە هەمان کوێستان هەڵدێراو گیانی لە دەستدا.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا تەرمی هەردوو شوانکارەکە رادەستی خێزانەکانیان کراوەتەوە.