رۆژی یه‌کشه‌ممه 18-1 له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆرکردنی کاوه گه‌رمیانی، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی دادگایی ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک نزیک له دادگایی تاوانه‌کانی که‌رکوک - گه‌رمیان به‌سپی میدیای راگه‌یاند که رۆژی 18-1 له داداگای تاوانه‌کانی که‌رکوک – گه‌رمیان، مه‌حمود سه‌نگاوی که له‌دۆسیه‌ی ترۆرکردنی رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانیدا تۆمه‌تباره، دادگایی ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی میدیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌گه‌ری زۆره له‌و دانیشتنه‌ی دادگادا بڕیاری ئیدانه کردن، یان ئیفراج بۆ مه‌حمود سه‌نگاوی ده‌ربچێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی ئاشكرا کرد که ئه‌م دادگاییکردنه‌ی سه‌نگاوی راسته‌وخۆ له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تیرۆرکردنه‌که‌ی رۆژنامه‌نووس کاوه گه‌رمیانییه، هه‌رچی ئه‌و داوایایه‌ی له لایه‌ن کاوه‌وه له‌سه‌ر ناوبراوه که به ته‌له‌فون هه‌ڕه‌شه‌ی لێکردووه، دانیشتنه‌کانی له مانگی ئازاری ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه.
کاوه گه‌رمیانی رۆژنامه‌نووس رۆژی 5-12-2013 له ماڵه‌که‌ی خۆیدا تیرۆرکرا، دواتر دادگا چه‌ند که‌سێکی له‌و تاوانه‌دا ده‌ستگیرکرد و دادگای تاوانه‌کانی که‌رکوک- گه‌رمیان 26-10-2014 حوکمی له سێداره‌دانی بۆ تاوانبار (توانا خه‌لیفه) کوژی راسته‌وخۆی کاوه ده‌رکرد. له‌و دۆسیه‌یه‌دا تا ئێستا دووجار مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه، دواجار له ناوه‌راستی مانگی رابردووه‌وه ناوبراو له فه‌رمانگه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له سلێمانی " ده‌ستبه‌سه‌ره".