لە شیلادزێ خەڵکی گوندەکان دژی تورکیا گردبوونەوە


ئەمرۆ هەینی نوێنەران و خەڵکی ٨٠ گوندی سنوری شیلادزێ دژێ رێگرییەکانی سوپای تورکیا لە گەڕانەوەیان بۆ سەرخاکی خۆیان، گردبوونەوە.

خۆپیشاندانی نوێنەران و هۆزی ناوچەکە لە بەردەم ئاسایشی  دەڤەری ڕێکان گردبوونەوە و داوای کردنەوەی ڕێگای گوندەکانیان دەکەن.
لە کاتی گردبوونەوەکەدا هێزەکانی ئاسایش مامۆستایەکیان بەناوی زەیدان عادل دەستگیرکرد.

خەڵکی ئەم ٨٠ گوند سەر بە عەشیرەتی ڕێکانین لە سنووری شارەدێی شیلادزێی سەربە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک.
ئەو ناڕەزایەتییە لە ئەنجامی لێدوانەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی وەزیری ناوخۆ بووە، دوای ئەوەی وتی: کردنەوەی ڕێگای دەڤەری ڕێکان لە دەرەوەی ئیرادەی ئێمەیە، لەبەر ئەو هۆکارەش هاووڵاتییان گردبوونەوەی ئەمڕۆیان سازکرد.

بەدرێژی قۆناغەکانی شەڕی تورکیا و لەشکرکێشی بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و کە سەدان گوند لەلایەن ئەو سوپایەوە داگیرکراوە، ئێستا کە پرۆسەی ئاشتی لە ئارادایە سوپای تورکیا رێگانادەن خەڵکەکە بگەڕێنەوە سەر گوند و خاکی خۆیان.




PM:11:43:19/06/2026