بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، سبەی یەکشەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، هیچ مامەڵەیەک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە بەشی مۆڵەت لە هەموو کوردستان وەرناگیرێت و کارەکان بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەوەستن.
ئەم کێشە تەکنیکییە بەشێوازێکی فراوانتر کار دەکاتە سەر چەند ناوچەیەک، بەجۆرێک لە پارێزگای دهۆک، قەزای ئاکرێ و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بەهۆی ئەوەی بەشەکانی مۆڵەت و تۆمار بە سیستمی نوێ کار دەکەن، بە هەمان شێوە ناتوانن هیچ مامەڵەیەکی هاووڵاتییان وەربگرن و ڕایپسپێرن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێم وێڕای داوای لێبووردن لە هاووڵاتییان بۆ دروستبوونی ئەم حاڵەتە نەخوازراوە، دڵنیایی دەدات کە تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکان لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە زووترین کاتدا، و لەگەڵ چاکبوونەوەی سیستمەکە و دەستپێکردنەوەی کارەکان، هاووڵاتییان لە هەر پێشهاتێکی نوێ ئاگادار دەکەنەوە.